شاندی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق دەربارەی 120 ملیارەکە کۆدەبنەوە
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراقدا کۆدەبێتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەستیپێکرد کە تایبەتە بە پرسی ڕادەستکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی هەروەک لە ڕێککەوتنەکەی پێشووی نێوان هەولێر و بەغدادا هاتووە.
پێشتر هەردوولا ڕێککەوتبوون لەسەر ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم تا ئێستا تەنیا بڕەکەی تایبەت بە مانگی پێنجی ناردووە.