خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامى کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ لەکەشدا، مەوداى بینین سێ بۆ حەوت کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە بارەی کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێم:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی