سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر ئالنگارییەکانی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
ڕۆژی سێشەممە 5ی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر گرفت و ئالنگارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق.