سەرۆک بارزانی و کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیان کردەوە

سەرۆک بارزانی و  کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا باسییان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرد، هاوکات کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و سەرۆک بارزانییش ڕۆڵی ئیتاڵیا بەرز دەنرخینێت. 

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی ئابی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە تۆماسۆ سانسۆنی کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیتاڵیا دەڕوانێت و هەمیشە ڕۆڵی حکوومەت و گەلی ئیتاڵیا بەرانبەر هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنێت. هاوکات سەرۆک بارزانی ئاماژەی بە ڕۆل و پشتیوانیی ئیتاڵیا دا بۆ هەرێمی کوردستان لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و جەختیکردەوە کە هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکانی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان لەبیرناکات.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا پشتیوانیەکانی حکوومەت و گەلی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا لە بوارە جیا جیاکاندا دووپات کردەوە.

هەر لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و ئالنگارییەکان و بارودۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ئاڵۆزییەکانی سووریا ئاڵوگۆرکران و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتاڵیا کرایەوە

دڵخوازەكانتان