سەرۆک بارزانی و محەممەد حەسسان کێشەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەممووزی 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە د. محەممەد حەسسان، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق كرد.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە “لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان كرایەوە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و ئاڵنگارییەكان.”
بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.