ئەنجوومەنی وەزیران مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوت تاوتوێ دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ی تەمووزی 2025، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیای و زانیاری، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم سێ بڕگانە تاوتوێ دەکرێن:
– لە بڕگەی یەكەمدا، بەدواداچوون بۆ دواهەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2025 دەکرێت.
– لە بڕگەی دووەمدا بابەتی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، لەبەر ڕۆشنایی دوابڕیاری هاوبەشی حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەکرێت.
– لە بڕگەی سێیەمدا چەند پێشنیارێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینیی هێزەکانی پێشمەرگە و مووچە و شایستە داراییەکانیان، گفتوگۆ دەکرێت.