سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد و پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 29/7/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە یان برێیم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر کرد، لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە پێشهات و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتی، هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق ئالوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا، جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کرایەوە.
