نێچيرڤان بارزانى،: پێشوازی لە شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
ڕەزا ڕەحمانی سڵاو و ڕێزى مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
ڕەحمانی ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى پارێزگاكه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرد
كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان رێكەوتنی لەنیوانیاندا هەیە بۆ پەرەپێدان به بارزگانى و ئاسانكاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و هاتوچۆى زياره‌تكارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى لە كۆبونەوەكەدا جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندان بيرۆكه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشتركردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌كان، خرانە ڕوو.