سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی تەممووزی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستانی کرد.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌تان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سه‌ركردایه‌تیى نوێی كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

ئومێدەوارم كۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان و هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان، هاوهەڵوێست و هاودەنگ بن لەسەر داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان و بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

23 تەمووز 2025

دڵخوازەكانتان