دادگای فیدراڵی لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان سكاڵایەكی ڕەتكردەوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕایگەیاند کە دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەو سکاڵایەی ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن پەرلەمانتارێکەوە پێشکەشکرابوو بۆ دەرکردنی بڕیارێک بە نادەستووریبوونی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
سكاڵاكە لەلایەن پەرلەمانتار باسم نەغمیش پێشکەشکرابوو بۆ دەرکردنی بڕیار بە نادەستووریبوونی ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە لە ڕێکەوتی (١٩ی ئایاری ٢٠٢٥) لە ئەمریكا واژۆ کرابوو