لە ئەمڕۆوە گەشتەکانی عومرە دەست پێ دەکەنەوە

چوارشەممە، 16ـی تەممووزی 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕێنماییەکانی وەرزی عومرەی ئەمساڵ 2025 – 2026 بڵاو کردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئامادەکردنی پرۆژەیەک و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی عومرە لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی عومرەکاران، ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەو کۆمپانیانەی ڕێکخراوەتەوە تاوەکوو لە زووترین کاتدا گەشتەکانی عومڕە دەست پێ بکەنەوە

گشتی حەج و عومڕە وەرنەگرتبوو بە هیچ شێوەیەک گەشتی لەگەڵدا نەکەن هەر بۆ ئەم مەبەستەیش بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە مۆڵەتی کارکردن بە شێوەی تابلۆی هەڵواسراو دەداتە هەموو ئەو کۆمپانیانەی کە گرێبەست دەکەن.

لەو بارەوە، شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیاند، دوای کۆتایی هاتنی وەرزی حەج دەستدەکەینەوە بە گەشتی عومرە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە.

گوتیشی: لە دوێنێ سیشەممەوە دەستمان کردووە بە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە، هەروەها چەند مەرج و ڕێنماییەکیش داندراون، ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمپانیاکان بەسەر دوو لایەن دابەشبوون، لایەنی یەکەم کۆمپانیاکان تەنیا کاری فرۆشتنی بەرنامەی عومرە دەکەن، واتە فڕۆکە، شوێنی مانەوە لە مەککە و مەدینە، خواردن، ڤیزا و پاس بۆ عومرەکاران دابین دەکات.

ڕاشیگەیاند، لایەنی دووەمی کۆمپانیاکان ئەوانەن کە عومرەکاران دەگوازنەوە، ئەوانیش چەند مەرج و ڕێنماییەکیان بۆ داندراوە، دەبێت جێبەجێی بکەن تاوەکوو ئێمە گرێبەستیان لەگەڵ بکەین، هەروەها بەرنامەی عومرەش لە کۆمپانیاکانی بەرنامەفرۆش دەکڕن.

باسی لەوەش کرد، لەکاتی دەستبەکاربوونمان لە کابینەی نۆیەم، هەلی کارمان بۆ ئەو کۆمپانیانە ڕەخساند کە دەیانەوێت تەنیا کاری عومرە بکەن، چونکە پێشتر تەنیا کۆمپانیای حەج و عومرە هەبوو، سەبارەت بەوەش 200 کۆمپانیای نوێ دامەزراوە.

دڵخوازەكانتان