نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین بۆ برەودان بە هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ ئیستۆنیا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى ئه‌منى و بهرگريدا و رۆڵى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يی هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيستۆنيا نیشان دا.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: “وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌يوه‌ندييه‌كان و پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا ده‌ربڕى”.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.