سەرۆک بارزانی و قاسم ئەعرەجی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە کرا.

هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرا.

دڵخوازەكانتان