مەسرور بارزانى پێشوازیی له ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 9/7/2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی له قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.
له دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئهمنيى عێراق بەگشتی تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.