نێچيرڤان بارزانى و قاسم ئه‌عره‌جى جەختیان لە هه‌ماهه‌نگى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه كرده‌وه
چوارشه‌ممه 9-7-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارەكەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
له ته‌وره‌ێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خسته سه‌ر دۆخ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئه‌منى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ى بوو