ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە چەند دیدارێکی سیاسی و ئەمنی هەبێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەممووزی 2025، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراق، ئەعرەجی لەم سەردانەیدا چەند دیدارێکی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەبێت.