محەممەد شوکری: حکوومەتی هەرێمی کوردستان هانی جووتیاران دەدات کشتوکاڵی زیاتر بکەن

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرباری وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن بەغداوە وەرنەگیراوە لەڕێگەی دوو کۆمپانیای کەرتی تایبەت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات بە ساغ کردنەوەی بەرهەمەکانیان، هانی جووتیاران بدات کشتوکاڵی زیاتر بکەن.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیاكانی خۆشناو و قەیوان گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان وەردەگرێت . محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەربەرھێنان رایدەگەیەنێت “بەرھەمی گەنمی جوتیاران یەكێكە لەو بەرھەمە گرنگانەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە بازاڕی دەكات و وەرگرتنی گەنمیش كە زیادە لای جوتیاران ماوەی سێ ساڵە ھەرێمی كوردستان وەری دەگرێت بە نرخێكی زیاتر لە بازاڕ بۆ ئەوەی جوتیاران زەرەرمەند نەبن.

سێشەممە 8ـی تەممووزی 2025، محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەربەرھێنان ڕاگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی سێ پرۆژەی گەورە و ستراتیژی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هاوکات كۆمپانیاكانی خۆشناو و قەیوان، گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان بە نرخێكی زیاتر لە بازاڕ وەردەگرێت بۆ ئەوەی جوتیاران زەرەرمەند نەبن، ئەمەش دوای ئەو کێشە و گرفتانەی جووتیارانی کوردستان هەیانبوو لە بواری بەبازاڕکردنی گەنمەکەیان، لەگەڵ ئەوەی لە نرخی بەغدا کەمتر لێیان وەردەگیرێت، بەڵام لە نرخی بازاڕ زیاترە ئەو نرخەی کە لە هەرێمی کوردستان بە گەنمەکەیان دەدرێت.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دووپاتیشی دەکاتەوە، هەموو هەوڵێک دراوە، بەرهەمی جووتیاران لە هەموو کەرەستە خۆراکییەکانی لە کوردستان بەرهەمدێن، پارێزگارییان لێ بکرێت، هاوکات ساغ بکرێنەوە و هانی جووتیاران بدرێت ساڵانی داهاتوو کشتوکاڵی زیاتر بکەن.

دڵخوازەكانتان