هێڵی ئاسمانی ماهان ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەکانیان لە 18 تەممووزەوە لەنێوان تاران و سلێمانی دەستپێدەکەنەوە.
بەشی پەیوەندیەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو خشتەیەی کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهان ئێرەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە لە 18ـی تەممووزی 2025ـەوە گەشتە ئاسمانییەکانیان لە نێوان تاران-سلێمانی-تاران دەست پێبکەنەوە.
دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگەیاند: لەم مانگەدا، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر لە هەفتەیەکدا تەنها یەک گەشت لەنێوان هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تاران دەکات، بۆ مانگی داهاتوو، هەفتانە دوو گەشت لەنێوان ئەم دوو فڕۆکەخانەیە دەکات.