لە کەرکوک کار بەگرێبەستی کشتوکاڵی ڕژێمی بەعس دەکرێت
هەڵمەتی دەستگیر کردنی جوتیارانی کورد لە پارێزگای کەرکوک بەردەوامی هەیە و هەوڵ دەدرێت لە ژێر فشار و هەڕەشە جوتیارانی کورد ناچار بکەن زەویەکانیان بە بۆ عەرەبی هاوردە بەجێ بێڵن
لە گوندی تەبە سەوزی سەر بە قەزای دوزخورماتوو حەوت جوتیاری کورد لەسەر زەویەکانی خۆیان لە لایەنی پۆلیسی کەرکوکەوە دەستگیر کران
جوتیارانی کورد لە کەرکوک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سەڕەڕای ئەوەی لە پەرلەمانی عێڕاقەوە دەنگ لەسەر گەڕاندنەوەی زەویەکانی کەرکوک بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دراوە
بەڵام هێشتا لە لایەن پارێزگاری کەرکوکەوە کار بە گرێبەستی کشتوکاڵی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە دەکەن و بەو گرێ بەستەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو هێشتا جوتیارانی کورد له کەرکوک دەستگیر دەکرێن
لە سنوری پارێزگای کەرکوک نۆ سەد هەزار دۆنم زەوی جوتیارانی کورد هەیە کە بە بڕیارێکی ڕژێمی بەعس دراون بە عەرەبی هاوردە و داگیر کراون
لە کانونی دووەمی ئەمساڵدا له پەرلەمانی عێڕاقەوە دوای هەوڵێکی زۆر دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی ڕژێمی بەعس دراو بڕیار درا ماف بۆ خاوەنە ڕەسەنەکان بگەڕێندرێتەوە
بەڵام ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک تا ئێستا هەنگاوی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێڕق نەکردووە و دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاساکەو گەڕاندنەوەی زەویەکان بۆ جوتیارە کوردەکان نەکردووە
دەستگیر کردنی جوتیارانی کورد لە کەرکوک بەردەوامی هەیە و پۆلیسی کەرکوک لەسەر سکاڵای عەرەبی هاورده و بە پشت بەستن بە گڕێبەستی کشتوکاڵی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو جوتیارانی کورد دەستگیر دەکات13:45