ئێران: پلانی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆم دەباتە پەرلەمانی وڵاتەكەی

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، لیژنەیەك پیكهێنراوە بۆ گەڵالەكردنی پرۆژەیاسایەك كە ئامانج لێی هەڵپەساردنی تەواوەتی هاوکارییەکانی تارانە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ، كە دەبرێتە پەرلەمانی تاران بۆ پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیکردەوە، بەپێی پڕۆژە یاساکە، دانانی کامێرای چاودێری و پشکنین و ڕاپۆرتکردن بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕادەگیرێت، تا ئەو کاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمییەکان گەرەنتی نەکرێت.

تەلەفزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە، جارێکی دیکە هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانییەوە بخاتەڕوو.

هاوكات سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل ئەو ڕێگایەی کردۆتە ئامانج کە دەچێتە بنکەی ئەتۆمی فۆردۆوە نەک خودی دامەزراوەکە.

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت :”  ڕەنگە هێرشەکەی ئەمریکا زیانی “بەرچاو”ی بە بەشێک لە دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆی ئێران گەیاندبێت، کە لە قووڵایی چیایەکدا هەڵکەوتووە، بەڵام هێشتا کەس نەیتوانیوە قەبارەی زیانەکان دیاری بکات.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا لە میانی کۆبوونەوەی بەپەلەی دەستەی بەڕێوەبەریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کە 35 وڵاتی تێدایە، بەشدارە  وتی پێشبینی دەكرێت زیانێکی بەرچاو بە بنكەكە گەشتبێت

فۆردۆو شوێنی سەرەکیی پیتاندنی یۆرانیۆمی لەسەدا ٦٠ی ئێرانە و نزیکەی ٩٠ مەتر لە ژێر زەویدا یە

دڵخوازەكانتان