مەسرور بارزانی بۆ خەڵکی کوردستان: ژیان و مردنی ئێمە بەیەکەوەیە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، گوتی: “دەمەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا بکەمەوە، کە ژیان و مردنی ئێمە بەیەکەوەیە. ئەوەی لە توانای حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا بێت، ئەوەی لە توانای خۆمدا بێت، هەموو هەوڵێک دەدەین کە دەستەبەری هەموو مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین. هیوادارم لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا، لەم چەند ڕۆژەدا بگەیەن بە ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی (لەگەڵ حکوومەتی عێراق) و ئەم کێشەیە بەرەو چارەسەر بڕوات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابین بکرێت. لە هەر حاڵەتێکیشدا بین، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بەوەی هەرچی لە توانایدا بێت لە خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستاندا بێت.”  

دڵخوازەكانتان