“هێرشەکانی ئەمریکا نەیانتوانیوە شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناوببەن”

ئاژانسی ڕۆیتەرز بەپێی هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی هەواڵگری ئەمریکا، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا توانای ئەتۆمی ئێرانیان لەناو نەبرد و تەنیا چەند مانگێک دوایانخستەوە.

 ڕۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە لەکاتێکدا ئاگربەستێکی لەرزۆك بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا دەستیپێکرد.

ڕۆژی سێشەممە، هەردوو وڵاتی ئێران و ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەدا کە شەڕی ئاسمانی نێوان هەردوو وڵات کۆتایی هاتووە

دڵخوازەكانتان