کارەبای بەشێکی تاران پچڕا

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشێکی نوێیان کردووەتە سەر بنکە مووشەکییەکان و ژێرخانی سەربازیی لە ڕۆژئاوای ئێران.

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند ” زنجیرەیک هێرشی نوێیان کردووەتە سەر باشووری ڕۆژئاوای شاری تەورێز، کرماشان، کەرەج و تاران، لەگەڵ بارەگای گشتیی سوپای پاسداران لە تاران.”

میدیاکانی ئێرانیش بڵاویان کردووەتەوە، دەنگی تەقینەوە لە شاری کەرەج و تاران بیستراوە و هەروەها یەکەی پاسەوانی و بەڕێوەبەرایەتی و دادگا و دەرگای چوونە ژوورەوەی بەندیخانەی ئەوین بۆمباران کراوە.

لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند “بەهۆی زنجیرە هێرشەکەی ئیسرائیل، کارەبای باکووری تاران پچڕاوە.”

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل بە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەوە، هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی ئێران، هاوکات ژمارەیەک لە سەرکردە سەربازیی و زاناکانی ئەتۆمیی ئێرانشی کوشت.

لە بەرانبەردا ئێران لە درەنگانی شەوی هەینی بە دەیان مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر  تەلئەڤیڤ و حەیفا و چەندن باڵەخانە و خانوو، بەو هۆیەوە خاپوور بوون. تائێستاش هێرشەکان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.

دڵخوازەكانتان