کونسوڵی ئوردن بۆ مەسرور بارزانی: چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم مایەی شانازین
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22-06-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو “سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسوڵی گشتیی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.”
سەرۆکی حکوومەت، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان کرد و پێزانینیشی بۆ پشتیوانیی شا عەبدوڵلای دووەم لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.”
کونسوڵی گشتیی ئوردن، ئاماژەی بەوە دا “دەسکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا مایەی شانازین. هەروەها سوپاسی هاریکاریی و هاوئاهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی