پزیشکیان: ئەمریکا بەهۆی بێتوانایی ئیسرائیلەوە ناچار بوو بێتە گۆڕەپان

سەرۆککۆماری ئێران بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، ئەمریکا دوای ئەوەی “بێتوانایی ئاشکرای رژێمی زایۆنی”ـی بینی، ناچار بوو خۆی بێتە گۆڕەپانەکە. دەشڵێت، کاتی ئەوە هاتووە ناکۆکییەکان وەلا بنرێن و توانای گەل بۆ رووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە بەکاربهێنرێت.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئەم بەرەبەیانییەی ئەمریکاوە بۆ سێ لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی گوتی: “ئەم دەستدرێژییە نیشانی دا کە ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی کردەوە دووژمنکارانەکانی رژێمی زایۆنییە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.”

پزیشکیان گوتیشی: “هەرچەندە سەرەتا هەوڵیان دا رۆڵی خۆیان بشارنەوە، بەڵام دوای وەڵامی یەکلاکەرەوە و رێگریکارانەی هێزە چەکدارەکانمانان و بێتوانایی ئاشکرای رژێمی زایۆنییان بینی، ناچار بوون خۆیان بێنە گۆڕەپانەوە.”

دڵخوازەكانتان