ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی كاندید دەكرێت

حكومەتی پاكستان ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات.

حكومەتی پاكستان ڕایگەیاندووە سەرۆک ترامپ هەوڵێكی زۆری دیلۆماسی داووە لەنێوان هەردووپایتەخت ئیسلام ئاباد و نیودەلهی، بۆ كۆتایی هاتن بەشەڕی نێوانیان.

هەنگاوەکەی پاکستان بۆ کاندیدکردنی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە عاسم مونیر سەرۆکی سوپای پاکستان بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ چاوی بە ترەمپ كەوتووە .

یەکەمجارە کە سەرۆکێکی سوپای پاکستان بانگهێشتی کۆشکی سپی بکرێت.

ترەمپ چەندین جار بانگەشەی ئەوەی کردووە كە رێگرە لە شەڕی ئەتۆمی و ژیانی ملیۆنان کەسی ڕزگار کردووە، هەروەها گلەیی لە وەرنەگرتنی خەڵاتی نۆبڵ كرد دوای ئەو لێدوانانە پاكستان ڕایگەیاند كە ترەمپ كاندید دەكەن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ

دڵخوازەكانتان