دۆخەکە مەترسیدارە و ئەمریکا ئاگاداری هێرشەکان بووە
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “مافی خۆمانە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بەرگریی لە خۆمان بکەین.” گوتیشی، هێرشەکانی ئیسرائیل “دەرگەی چارەسەریی دیپلۆماسی داخست.”
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەرفەتدان بە دیپلۆماسی بە گرنگ ناوبرد و باسی لەوەکرد: “ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە پێشەوە، مەترسیدارە.”
بە گوتەی عەباس عێراقچی، “ئەوەی دەکرێت [بەرامبەر ئێران] کارێکی دووژمنکارانەیە و ئەمریکا لە سەرەتاوە ئاگاداری بووە. ئەوان دەڵێن، ئاگادارنەبووین، بەڵام کۆمەڵێک ئاماژەی زۆر هەن کە ئاگاداربوون.”
وەزیرە ئێرانییەکە باسی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی 2015ـی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە رابردوودا “دیپلۆماسی سەرکەوتوو بووە و ئێستاش دیپلۆماسی سەرکەوتوو دەبێت.”