حەج و عومرەی هەرێم: بانگەشە بۆ دەستپێکردنی گەشتی عومرە مەکەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم، دەڵێت:” هەر کۆمپانیایەک پابەندی مەرج و ڕێنمایەكان نەبێت و تاكلایەنە بانگەشە بۆ كردنەوەی گەشتی عەمرەبكات توشی سزادەبێت .

لە راگەیەنراوەکەی حەج و عومرەی هەرێمدا هاتوە، لە (11-5-2025) بە نوسراوی فەرمی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادارکراونەتەوە تا ئەوکاتەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرگای پێشکەشکردنی بۆ کۆمپانیاکان نەکاتەوە بۆ وەرزی عومرە، هیچ کۆمپانیایەک بۆی نییە تاک لایەنانە وادەی دەستپێکردنی گەشتەکانی عومرە رابگەیەنێت.

ئاگاداری سەرجەم خاوەنی کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی کوردستان دەکاتەوە و ئەوانەی مۆڵەتی فەرمیان هەیە، بەهیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومرە نەکەن، تاکو بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رادەگەیەنرێت.

راشیدەگەیەنێت، هەر کۆمپانیایەک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات روبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە.

دڵخوازەكانتان