زیاتر لەنیوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکێش کرد
لە 9 ئەندامی سەرەکیی دادگەکە 6ـیان دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکێش کردووە.
بە گوتەی ئەندامێكی دادگاكە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکە هەڵوێستێکە “دژی سەرۆکی دادگەی فیدراڵیی عێراق و شێوازی بەڕێوەبردنی دادگە و هەڵسوکەوتەکانی”.
دادوەرەكان لە هەڵسوکەوتی سەرۆکی دادگە ناڕازین و دەڵێن ماندووبووین لە مامەڵەکردن لەگەڵ شێوازی کارکردنەکەی”.
لەبارەی چارەنووسی دادگەی فیدراڵی کە زۆرینەی ئەندامە سەرەکییەکانی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکێش کردووە، ئەو دادوەرە گوتی: “قورسە دادگەکە هەڵبوەشێتەوە؛ دەکرێت کەسی دیکە بخرێتە شوێنمان”.
بڕیاربوو ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی فەرمانسالارییەکەی دادگەکە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێ، بەڵام ئەو هەنگاوەی ئەندامانی دادگەی فیدراڵی، بابەتەکە دوادەخات.
دادگەی فیدراڵی لە 9 ئەندامی سەرەکی و ژمارەیەک یەدەگ پێکدێت. دادوەرەکانی دادگەکە لەلایەن حیزبە دیارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراون.