پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه پێشوازی له په‌یامی پارتی بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه – راپه‌ڕین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ گه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 17/6/2025 ، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رپه‌ر‌شتیی عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه – راپه‌ڕین)ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی پشتیوانی و هاوكاری، سه‌ردانی پارێزگاری نوێی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد و له لایه‌ن (نوخشه ناسیح) پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌وه پێشوازییان لێكرا.
عه‌لی حوسێن له‌و دیداره‌دا گوتی، بوون به پارێزگا بۆ هه‌ڵه‌بجه كه‌مترین پاداشته بۆ خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ هاوكاری و پشتیوانی پارێزگار و به‌رپرسانی حكوومی بۆ خزمه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی سنووره‌كه به بێ جیاوازی دووپات كرده‌وه.
شایانی باسه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به گه‌رمی پێشوازی له په‌یامی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خزمه‌تی پارێزگاكه و خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد.