گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل: شەڕ بۆ داهاتووی نەوەکانمان دەکەین

ئیڤی دیڤرین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 17-06-2025، ئێران بە زیاتر لە 20 مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیمان توانیی زۆرینەی مووشەکەکان بخاتە خوارەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، باسی لەوەش کرد “بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 17-06-2025، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندان کۆگای مووشک و سەکۆی مووشەکی زەوی – زەوییان لە چەندان ناوچەی ئێران بۆمباران کرد.” باسی لەوەش کرد، سەرەڕای هەموو هێرشەکانیان، بەڵام تا ئێستاش ئێران توانای هەڵدانی مووشەکی بۆ ئیسرائیل هەیە. 

ئیڤی دیڤرین، دووپاتی کردەوە، ئامادەکارییەکی زۆر باشیان بۆ هێرشەکەی سەر ئێران کردووە و ئەوان شەڕ بۆ داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان دەکەن. جەختیشی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. 

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ناوی ئەو فەرماندە باڵا سەربازییانەی ئێرانی بڵاو کردەوە، کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کوژراو و بریندار بوون هاوکات ئەو فەرماندانەش کە پلانیان داناوە بۆ کوشتنیان.

دڵخوازەكانتان