دۆناڵد ترەمپ: دەمەوێ ئێران خۆی بە دەستەوە بدات

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا بە هیچ شێوەیەک بەدوای ئاگربەستەوە نیم، من دەمەوێت کۆتاییەکی راستەقینە دەستەبەر بکەم.

ئه‌مڕۆ 17ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ لەدوای گەڕانەوەی لە کەنەدا، لەناو فڕۆکەدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند؛ “من بەدوای ئاگربەستەوە نیم، بەڵکو پێویستم بە شتێکی باشتر لە ئاگربەست هەیە”.

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی؛ “دەمەوێ کۆتایی پی بێت، کۆتاییەکی راستەقینە، نەک ئاگربەست، بۆیە من دەمەوێ ئێران بە تەواوەتی خۆی بەدەستەوە بدات”.

دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە کەنەدا بوو، بەڵام بەر لە کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە بە میدیاکانی راگەیاند، بەهۆی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاس، ناچارم کەنەدا بەجێ بهێڵم.

دڵخوازەكانتان