سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له‌ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان پیرۆز ده‌کات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:

ساڵیادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان پیرۆز ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ڕۆڵی مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانی کوردستان ده‌ڕوانێت بۆ به‌هێزکردنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی له‌پێناو داهاتوویه‌کی باشتردا بۆ گه‌لی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

2025/5/31

دڵخوازەكانتان