نێچیرڤان بارزانى: كوردستان به نیشتمانى هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌مێنێته‌وه
ەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە هەولێر بەشداریی كۆنفرانسی ساڵانەی زانكۆی كاتۆلیكی لە هەولێر كرد.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە پیاوانى ئایینیی مه‌سیحى و موسڵمان، ئەكادیمی و میوانانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و دەرەوە ئامادەی بوون، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتارێكى پێشكەش كرد، ئەمە دەقەكەیەتی:
ئێوارەتان باش
قەداسەتی پاتریارك مار ئاوا،
ئامادەبووانی بەڕێز،
میوانانى خۆشەویست،
پیاوانى به‌ڕێزى ئایینى،
هەموو لایەكتان به خێر بێن.
خۆشحاڵم كه هه‌موومان پێكه‌وه لێره‌ین بۆ به‌شداریى له ڕێوره‌سمى کردنەوەی کۆنفرانسی ساڵانەی زانکۆی کاتۆلیکی له هەولێر لەسەر بەڕێوەبردنی ئەوقاف و دارایییەکانی كه‌نیسه. به‌شدارى و ئامادەبوونی ئەمڕۆم لێره له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، گوزارشتە لە پابەندیی پتەومان بۆ پشتگیریکردنی هەموو پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتیش هاووڵاتییانى مەسیحیمان کە بەشێکی ڕەسەن و سه‌ره‌كین له پێكهاته‌ى کۆمەڵگا و مێژووی هاوبەشمان له كوردستان.
ئامادەبووانی بەڕێز،
کوردستان نیشتمانی هەموومانە. بێ جیاوازى، هەموومان لەژێر ئاسمانەکەی و لەسەر خاکەکەی، کۆدەکاتەوە. ئەو مافی لەسەر هەموومان هەیە و هەموومان مافمان تیایدا هەیە. پێویستە ئێمە پارێزگاری و بەرگری لێ بکەین. ئەم خاکە بە کۆکردنەوەی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، بە یه‌كترقبووڵكردن و بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەى هه‌زاران ساڵه لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا، دەناسرێتەوە. هەموومان پێكەوە لە بنیاتنان و لە پاراستن و لە پێشخستنی ئەم بەشەدا، له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیدا، پێكەوە بەشدارین.
پاراستنی پێکهاتەکان و بەرگریکردن لە مافەکانیان، تەنها چه‌ند دروشمێك نین بەرزیان بکەینەوە، بەڵکو چه‌مك و بنه‌مایه‌كى چەسپاوی بڕوامانە كە دەبێت پێكەوە بژین. ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، داكۆكیمان له به‌شدارى و نوێنه‌رایه‌تیكردنى پێكهاته‌كان له كایه‌ى سیاسى و كارگێڕیدا كردووه.
كوردستان به درێژاییی ساڵان و سەردەمەکان، ئه‌مه‌ى سەلماندووه، هه‌ر ئەمەش هێزی بە کوردستان بەخشیوە. فره‌یى و هه‌بوونى پێکهاتە ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى، بووه‌ته سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندی و سەقامگیری بۆ كوردستان. بۆیه ئێمە بۆ هه‌میشه وەفادار و دڵسۆز بۆ ئەم کولتوورە ڕەسەنە، ده‌مێنینه‌وه.
كاتێك دواى ساڵی 2003 به داخه‌وه توندوتیژى چه‌ندین ناوچه‌ى جیاوازى له عێراق گرته‌وه، هه‌روه‌ها كه ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش هێرشى كرده سه‌ر ناوچه‌كانى شه‌نگاڵ و مووسڵ و ده‌شتى نه‌ینه‌وا، پێکهاتەی مەسیحیش وه‌ك ئێزدییان و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه، بە بارودۆخێكی زۆر سەخت و به زۆر ئازار و مه‌ینه‌تیدا تێپەڕین.
لەو ساتە هەستیارانەدا، هەرێمی کوردستان، به سەرکردایەتی و خه‌ڵكه‌كەیەوه، وه‌ك ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى، سەلماندیان کە پەناگەیەکی ئارامن بۆ هەموو ئەوانەی بەدوای ئازادی و کەرامەت و مرۆڤایه‌تیدا دەگەڕێن. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ، له‌سه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى بوونه‌تەوە، كوردستان بووه ماڵ و نیشتمانى دووه‌میان. بووه شوێنێك بۆ ئومێد و به‌رده‌وامى. بۆیه ئەمڕۆش، پێکەوە دەوەستین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی داهاتوویەک کە ڕێز لە فرەڕەنگی دەگرێت و مافی هەموو لایەك دەپارێزێت.
ئاماد‌ه‌بووانى به‌ڕێز..
بابەتی بەڕێوەبردنی ئەوقاف و داراییەکانی كه‌نیسه، کە لەم کۆنفرانسەدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، گرنگییەکی زۆری هەیە. ئەوقافە مەسیحییەکان تەنها موڵک نین، بەڵکو بەشێکن لە میراتێكى گرنگ و به‌نرخ و ده‌وڵه‌مه‌ندی شارستانی و کولتووری و ڕۆحیی ئەم ناوچەیە، هه‌روه‌ها گەرەنتیەکن بۆ بەردەوامبوونی مەسیحییان و ڕۆڵی زیندوویان لە کۆمەڵگاى كوردستانى و عێراق.
لەم ڕوانگەیەوە، ئێمه پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ خێراکردنی دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە ئەوقافی مەسیحی دووپات دەکەینەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕۆحی دەستووری عێراقدا بگونجێت و ئەم موڵکانە لە هەر پێشێلكارى و دەستدرێژیەک پارێزراو بن. ئەم یاسایە پەیامێکی ڕوون دەبێت کە موڵکی مەسیحییان لە کوردستان و عێراق پارێزراون و بەشداریی نیشتمانی‌یان بە ئیرادەیەکی سیاسیی جێگیر و گەرەنتیی یاسایى و دەستووری، پارێزراوە.
ئێمه به پاراستنی ئەم میراتە، چ زەوی بێت چ موڵك و سامان، دڵنیایی دەربارەی داهاتوویان ده‌ده‌ین و پەیامی دڵنیایی بۆ مەسیحییەکان ده‌نێرین كه میراتی باب و باپیرانیان، لەم وڵاتەدا پارێزراوه.
ده‌بێته پشتگیرییه‌ك بۆ به‌رده‌وامیى هه‌بوونى مەسیحییان، ئه‌مه‌ش لە ڕێگەی پاراستنی وەقفەکانەوە کە بۆ دابینکردنی خەرجیی چالاکییەکانی که‌نیسه و ژیانی کارمەندانی و یارمەتیدانی هەژاران و نەداران تەرخان کراون.
هه‌روه‌ها ده‌بێته جێگیرکردنی مافەکانی بەڕێوەبەرانی وەقفەکان و دەسەڵاتەکانیان، تا بتوانن وەقفەکان پەرەپێبده‌ن و گەشەیان پێ بكه‌ن، مافى خاوەنداریه‌تی و بەڕێوەبردنی وەقفەکانیش، ده‌داته كه‌نیسه.
هه‌موو ئه‌مانه گرنگن، چونكه دوای سەدەیەک لە گۆڕانکاریی سیاسی و چەوساندنەوە و ئازار و مه‌ینه‌تى، مانەوەی مەسیحییان له وڵات و له‌سه‌ر زێدى خۆیان، بە پێشکەشکردنی دڵنیاییی ڕاسته‌قینه و به دڵنیابوون له‌وه‌ى داهاتوویان ئاسوودەیه، بەستراوەتەوە.
هه‌ر لێره‌وه زۆر به پێویست و گرنگى ده‌زانم بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر یاسای باری کەسێتیی مەسیحییان كه بابه‌تى كۆنفرانسى پارساڵتان بوو. ده‌بێ زۆر به جددى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بوه‌ستین، چونكه بابه‌تێكى زۆر گرنگ و هه‌ستیاره. سوپاسی هەوڵ و ڕه‌نج و ماندووبوونتان له‌مباره‌یه‌وه ده‌كه‌م.
داوا لە پیاوانى به‌ڕێزى ئایینى و به‌ڕێزان سه‌رۆكى كه‌نیسه‌كان لە كوردستان و لە عێراق دەکەم، بە گیانێكى یەکگرتوویی، بەردەوام بن بۆ تەواوکردنی داڕشتنی ئەم یاسا گرنگە کە پێویستییەكی زۆرە بۆ مەسیحییەكان لە عێراقدا كە ڕێز لە تایبەتمەندییەکانى مه‌سیحییان دەگرێت و مافەکانیان بە تەواوەتی دەپارێزێت.
بەڕێزان،
دەمەوێت دووبارە جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه کە مەسیحییەکان و پێكهاته‌كانى دیكه، له هه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه‌یه‌كن بن، لە کوردستان میوان نین، بەڵکو خاوه‌ن و هاوبەش و به‌شێكى سه‌ره‌كى و ڕەسەنى ئه‌م خاکە و ئەم نیشتمانەن. هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه کوردستان کە به درێژاییى مێژوو هەمووانى لەخۆگرتووه، بۆ هه‌میشه به وڵات و نیشتمانى فرەڕەنگی و لێبوردەیی و ئازادی دەمێنێتەوە.
پاراستنی فره‌ڕه‌نگى و مافەکان تەنها بە نیازی باش بەدی نایەت، بەڵکو بە چوارچێوەیەكی یاسایی‌ی ڕوون و بە دامەزراوەی کارا و هاوکاریی نزیک و پێكه‌وه‌ى هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، بەدی دێت. هیوادارم دەرەنجامەکانی ئەم کۆنفرانسە یارمەتیی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایانه بده‌ن و هاوكار بن بۆ باشتركردنى دۆخى مه‌سیحییەكان لە هەموو ڕوویەكەوە.
سوپاس و پێ‌زانین و ده‌ستخۆشى پێشکەش بە زانکۆی کاتۆلیکی له هەولێر و سه‌رۆكایه‌تیى زانكۆ، جه‌نابى مەتران بەشار مه‌تتی وەردە و هەموو ئەو به‌ڕێزانە ده‌كه‌م كه بەشدارییان لە ڕێکخستنی ئەم کۆنفرانسەدا کردووە.
پێکەوە، هەموومان پێكەوە به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌وپێشبردنى کوردستانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانى ئاشتیانه و بەشداریی لە بنیاتنانی عێراقێکی دادپەروەر و فره‌ڕه‌نگدا ده‌كه‌ین کە تیایدا ژیان و شكۆ و مافی هەموو پێکهاتەکان لە هەر شوێنێكی ئەم وڵاتە بن، پارێزراو بێت.
زۆر سوپاس، هیواى ئێوارەیەكی خۆش بۆ هەمووتان ده‌خوازم.