نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی ڕێکخراوی فاو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵیان تاوتوێ کرد
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە شاندێکی باڵاى ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO)، بە سەرۆکایەتیی شو دۆنيو، بەڕێوەبەری گشتیى ڕێكخراوه‌كه، كرد.
له دیدارەکەدا، كه بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زيرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و سه‌يوان بارزانى، باڵيۆزى عێراق له ئيتاڵيا و باڵيۆزى عێراق له ڕێكخراوى FAO ئاماده‌ى بوون، بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سەرچاوە ئاوییەکان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كران؛ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنیەتیی كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى ئاووهه‌وا و به‌بيابانبوون و كه‌م ئاوى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م كشتوكاڵ و ئاو و خۆراك، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هەروەها نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینی بۆ كار و به‌رنامه‌كانى ڕێکخراوه‌كه لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی و ڕۆڵی لە جێبەجێکردنی پرۆژەكانى گەشەپێدان و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراک، به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كار و به‌رنامه‌كانى FAO دووپات كرده‌وه.
لای خۆیەوە، دۆنيو. سوپاسی گرنگیدانی هەرێمى كوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ کرد، هەروەها ئامادەیيی فاوی بۆ فراوانکردنی بوارەکانی هاوکاری و جێبەجێکردنی بەرنامە ستراتیجییەکان دووپات کردەوە کە خزمەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە هەرێمى كوردستان دەکات.