پێشبینی دەکرێت 6ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت

پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە 28ی ئایار یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە بێت، بەو پێیەش رۆژی هەینی 6ی حوزەیرانی 2025 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا.

محەممەد شەوکەت عۆدە، بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی، کە بارەگاکەی لە شاری ئەبوزەبیی ئیماراتە، راپۆرتی ناوەندەکەی خستەڕوو، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە وڵاتانی جیهانی ئیسلامی رۆژی سێشەممە، 27ی ئایاری 2025 چاودێریی مانگی نوێی زیلحیجەی ساڵی 1446ی کۆچی دەکەن.

بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، رۆژی چوارشەممە 28ی ئایار بینینی مانگ لەو رۆژەدا بە بەکارهێنانی تەلیسکۆب لە ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا و زۆربەی ئەفریقا و ئەورووپاوە ئەگەری هەیە، هەروەها بە چاوی ئاسایی لە بەشێکی بەرفراوانی هەردوو کیشوەری ئەمریکاوە دەکرێت ببیندرێت.

دڵخوازەكانتان