له داهاتوویه‌كی نزیكدا كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئەمریكا ده‌رده‌كه‌ون
د. سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: “لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠٠ ترلیۆن مەتر سێجا غازی یەدەگمان ھەیە، تەنیا سوود لە ١٣ ترلیۆن مەتر سێجا وەردەگرین، ئێستاش كه ئه‌و گرێبه‌سته لەنێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان واژۆ كراوه، هه‌نگاوێكی گرنگه و به‌پێی ماده‌كانی ده‌ستووری عێراق بووە، جیا له‌وه‌ش، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆمپانیای گرنگ و به‌هێزن له جیهاندا و خاوه‌نی سه‌رمایەی زۆر و متمانه‌پێكراون، بۆیە ئێستا دەرفەتێکی زێڕین لەبەردەم ئێمە ھەیە لەلایەن ئیدارەی ترەمپ، کە ئیدارەیەکی زیاتر ئابوورییە، ئەوەی گرنگیشە ئەوەیە كە ئێمە لەگەڵ گۆڕانکارییەکان دەڕۆین.“
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”كاتی جێبه‌جێكردن و ده‌ستبه‌كاربوونی پرۆژه‌كانە و ده‌بێت وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ستخۆشیی بكات بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه، چونكه ئه‌مه دواجار له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی عێراقیشه و ئه‌م گرێبه‌ستانه وا ده‌كەن كوردستان له رووی غازه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، ئەوەی گرنگیشە لەو رێککەوتنە تەنیا غاز دەرناھێنن، بەڵکوو نەوتیش دەردێنن، بە پێچەوانەی کێڵگەی کۆرمۆر، بەڵام زیاتر کار لە بەرھەمھێنانی غاز دەکەن، بۆیە بڕیارە لە چەند مانگی داھاتوودا کار بکەن و غاز و نەوت بەرھەم بێنن، کە لەمساڵدا دەبێت.“
ئه‌ندامی لێژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند: ”كوردستان پێویستی به غازی ناوخۆیی هه‌یه، به‌م گرێبه‌ستانه ده‌توانێ غاز بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌نارده بكرێت و ژێرخانی كه‌رتی وزه به‌هێز بكرێت، بەتایبەت بۆ کارەبا کە ئێستا ئەوەی ھەیە نیوە کەمتر لەوەی پێویستمانە بۆ کارەبا بۆمان دابین دەکرێت، بەڵام بەو رێککەوتنە زیاتر لەوەی پێویستمانە دابین دەکرێت، لەبەرئەوە ئەو گرفتەی ئێمە چارەسەر دەکات و دەتوانرێت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت، جیاله‌وه‌ش، ئه‌مه سه‌رمایه‌ی گرنگی ئه‌مه‌ریكا راده‌كیشێته كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردوولا دروست ده‌بێت. ئه‌و كۆمپانیایانەش به كوردستان ئاشنان، ئەوانە دێن لە سێ کێڵگەی سەرەکی کار دەکەن، ئەوانیش بریتین لە کوردەمیر و تۆپخانە و میران و نزیکەی حەوت کێڵگەی دیکەش ھەن کاری تێدا دەکەن، لەبەر ئەوەی بۆ وەرزی ھاوین پێویستمان بە غازی زیاتر ھەیە، بۆیە ئەوانە دێن کار دەکەن و غاز ھەم بۆ کارەبا و ھەم بۆ ماڵانیش دابین دەکەن.“
راشیگه‌یاند: ”ئاستی پرۆتۆكۆلی رێككه‌وتن و گرێبه‌سته‌كان زۆر گه‌وره بوو، به‌تایبه‌ت له ئاستی وه‌زیری وزه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكادا بوو.“