سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشداربووانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند “لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی، لەگەڵ سەرپەرشتیار و ستافی بەڕێوەبردن و مامۆستا و کادیرانی بەشدار لە خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە.”

لەم کۆبوونەوەیەدا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی کردنەوەی خولی نوێی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاراستەی بەشداربووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە وێستگە گرنگەکانی مێژوو و قوربانیدانی پارتی و ڕێبازی بارزان، جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی کادیری پارتی لە بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی و بەهێزکردنەوەی بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی کورد کردەوە. سەرۆک بارزانی ئەوەشی بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاند کە ئەرکی کادیری پارتیە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بکات و پارێزگاری لە بەها باڵاکان بکات.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیەدا، سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی، لەم بارەیەوە ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە خستەڕوو.

دڵخوازەكانتان