نێچیرڤان بارزانی خولقێنەری ئاشتی ناوچەكە و سەقامگیری بۆ كوردستان

هیوا ئەحمەد


كۆماری ئیسلامی ئێران گەورەتر لە دەوڵەت، كە دەتوانێت لە دەرەوەی سنورەكانی هێزی مرۆیی و تەكنۆلۆژی و سەربازی ئاڕاستە بكات، ڕووداوەكانی ناوچەكە تارانی گەیاندە سەر ئەو بڕوایەی سیناریۆی ئەلتەرناتیڤ بۆ دۆخی ئێستا بوونە بە بەشێك لە سیستمی گڵۆباڵیزم. ئێرانییەكان دركیان بە حەقیقەتی جیهانگیری كردووە كە حەتمییەتە لە داهاتووی نزیكدا، لە واقیعدا هیچ كیانێكی دەوڵەتی و نادەوڵەتی ئەستەمە بتوانێت سەربەخۆبێت لە دەرەوەی ئەو سیستمە جیهانییە. لە ڕابردوودا ئێران پەیڕەوی لە مۆدێلی خۆڕاگری ئابوری (ڕێزیستنس ئیكۆنۆمیی) دەكرد. كە هەوڵێكی نا ڕاستەوخۆ بوو دژی گلۆباڵیزم، یان كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی، نیگەرانییەكانی ئێران سەبارەت بە جیهانگیری ترسێكی ناوخۆییە، نەک دژبوونی بە كولتووری یەک جیهانی، ئەو وڵاتە سیستمەكە بە تەحەدا دەزانێت لەسەر ڕژێمەكەی، چونكە یەكێک لە دەرهاویشتەكانی گڵۆباڵیزم بەستنەوەی جیهانە پێكەوە كە دەبێت بە هۆی و دەستڕاگەیشتنی تاک بە زانیاری و تەكنەلۆژیای نوێ و ئاشنا بوون بە لیبراڵیزمی مۆدێرن، ئەم ئەو فاكتەرانەن لە داهاتوودا خەڵک هۆشیار دەكەنەوە و هانیان دەدات داوای چاكسازی سیاسی یان گۆڕینی سیستمی وڵات بكەن، بۆ خۆ بە دوور گرتن لە كاریگەرییەكانی، ستراتیژی كۆنزەرڤاتیڤەكانی ئێران ئەوەیە بە میراتی ئیمپراتۆریەتەوە بچنە ناو سیستمەكەوە، كە پارێزگاری بكات لە ناسنامەی سیاسی ئێران بە پاشخانی خاوەنداری نفوزی ناوچەی و شۆڕشی و ئیسلامی- شعییەوە، ئەم نەزمە بە زامنی پاراستنی سیستمی سیاسی ئێران دەزانن. ئەم ئۆردە نا تەبایە لەتەک بنەماكانی سیستمی جیهانگیری مۆدێرن.
باڵی ڕیفۆرم خوازی ئیران بۆ خۆ بە دوورگرتنی لە پاردۆكسی، هەرێمی كوردستانە و وەک كیانێكی نا دەوڵەتی بە دەرفەت دەبینن كە بە نا ڕاستەوخۆ و دوور لە كاریگەرییەكانی پێ بخەنە ناو سیستمە جیهانییەكەوە، لەم هەنگاوەدا جییۆپۆلەتیكی هەرێمی كوردستان و دیپلۆماسییەتی نێودەوڵەتی نێچیرڤان بارزانی دەتوانن هاوكاربن، لە زەمینەسازی بوون بە بەشێك لە جیهانگیری، لە واقیعیشدا ئەم هەنگاوە هەماهەنگ دەبێت، بۆ بە ناوەندكردنی هەرێمی كوردستان و سەقامگیری سیاسی.
ئاشتی ناچاری فریادڕەسی ئێرانییەكان. لە ئێستادا ئاشتی تاكە هیوایانە بۆ رزگاربوون لە دۆخی نەخوازراو و خۆ بە دوور گرتنیان لە شەڕ، ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان لە بەردەم فشاری ترامپییەكاندایە و لەسەر ئاستی هەرێمیش لە بەردەم تەحدییەكانی ئیسرائیل و كەنداو دایە، نوخبەی سیاسی ئێران ئاشنان بە تیۆریزەی ئاشتی نێچیرڤان بارزانی و پێگەی لە هاوكێشە ناوچەی و نێودەوڵەتییەكاندا، ڕۆڵ و ڕاسپاردەكانی بە دەرفەت دەزانن بۆ بەرەوپێشبردن و بەكەنار گەیاندنی پرسی ئاشتی ناوچەكە لە كۆنتێكستێكی گەورەدا.
جێگەی وە بیرهێنانەوەیە هەوڵی نێچیرڤان بارزانی بۆ بە پڕۆسێسكردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا دەرهاویشتە ئەو ئەنجامگیرییەیە كە گەلانی ناوچەكە بە پێكەوەی مەحكومن، پراكتیزەی ئاشتی بەهای كۆیی هەیە و گەلانی ناوچەكە دەتوانن لەسەری كۆكبن.
لە واقیعیشدا چارەسەرێكی لۆژیكییە كە تێیدا قەوارە دەوڵەتی و نا دەوڵەتییەكان ڕۆڵ و پێگەی خۆیان هەبێت، بەپێی قەبارە و كاریگەرییان. خولقاندنی ئاشتی لە ناوچەكە هاوكار دەبێت لە ئستقراریەتی سیاسی و ئاشتی كۆمەڵایەتی گەشەی ئابوری و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی ناوچەكە. بەشداری نێچیرڤان بارزانی لە كۆڕبەندی تاران بۆ گفتوگۆ ، دەرفەتە بۆ ئێران و ناوچەكە و ئیستقراریەتە بۆ كوردستان.

دڵخوازەكانتان