سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پزشكيان كۆبووه‌وه
یەکشەممە، 18-05-2025، لە تاران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆكی کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆ بووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هەردوولا ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووريدا، كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزله‌يه‌كگرتن دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد.”
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا “هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.”