ئایا خواردنی مۆز هەڵبژاردەیەکی تەندروستە بۆ تووشبووانی نەخۆشی شەکرە؟
ئایا مۆز هەڵبژاردەیەکی تەندروستە بۆ تووشبووانی شەکرە؟
زانیاری لەسەر کاریگەرییەکانی ئاستی شەکری خوێن بزانە و ئەو مەترسییە ئەگەرییانە چین کە ڕەنگە زۆر کەس فەرامۆشی بكەن
مۆز یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکان و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت لە سەرانسەری جیهاندا، بەهۆی تامە شیرینەکەی و چەندین سوودی خۆراکی.
بەڵام ئایە ئایا مۆز بۆ تووشبووانی شەکرە سەلامەتە؟ یان مەترسی شاراوە هەیە کە دەبێت ئاگاداری بین؟ ئایا دەزانی نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە چین؟
مۆز و شەکری خوێن: پەیوەندیان چییە ؟
مۆز شەکری سروشتی وەک گلوکۆز و فرۆکتۆز و ساکارۆزی تێدایە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەیە. کاتێک مۆز دەخۆیت، ئەم شەکرانە تاڕادەیەک خێرا دەچنە ناو خوێنتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کاتی شەکری خوێن. بەڵام کاریگەری مۆز لەسەر نەخۆشانی شەکرە بەپێی چەند هۆکارێک دەگۆڕێت، لەوانە قەبارەی خواردن، پێگەیشتنی مۆز و ئاستی چالاکیی جەستەیی تاکەکەسەکە.
مەترسییە شاراوەکان: دەبێت ئاگاداری چی بین ؟
هەرچەندە مۆز هەڵبژاردەیەکی خۆراکی تاڕادەیەک تەندروستە، بەڵام هەندێک لایەن هەیە کە ڕەنگە مەترسی شاراوە بۆ تووشبووانی شەکرە دروست بکات:
شەکری سروشتی بە مانای سەلامەتی تەواو نییە.
هەندێک کەس پێیان وایە ئەو شەکرەی لە میوەدا هەیە سروشتییە و بەو هۆیەوە مەترسی بۆ تووشبووانی شەکرە دروست ناکات، بەڵام ئەمە تێڕوانینێکی هەڵەیە. شەکری سروشتی دەتوانێت ئاستی گلوکۆزی خوێن بەرز بکاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت .
مۆزێکی قەبارە مامناوەند نزیکەی ٢٧ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە کە نزیکەی ١٤ گرام شەکرە. بۆ نەخۆشێکی شەکرە کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی کاربۆهیدراتەکان دەدات لە هەر ژەمێکدا، خواردنی تەنها یەک مۆز دەتوانێت بەشێکی بەرچاو لە وزەی ڕۆژانەیان پێبدات
پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك دەڵێن خواردنی مۆز لەگەڵ خۆراکەکانی تر ڕەنگە دوو کاریگەری هەبێت.
ئەگەر مۆز لەگەڵ خۆراکی تردا بخورێت کە کاربۆهیدرات یان شەکریان زۆرە، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی گەورە و خێرای شەکری خوێن. بۆیە باشتر وایە لەگەڵ سەرچاوەی پرۆتین یان چەوری تەندروست بخورێت بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لەسەر گلوکۆز.
ئایا نەخۆشانی شەکرە دەتوانن بە سەلامەتی مۆز بخۆن؟
پسپۆرانی پزیشكی دەلێن بەڵی : بەڵام بە مەرج. مۆز بە تەواوی قەدەغە نییە، بەڵام دەتوانرێت بە شێوەیەکی مامناوەند بخورێت و نابێت زێدەڕۆی تێدا بكرێت
چەند ڕێنماییەك بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە
لەبری مۆزی زۆر پێگەیشتوو مۆزی سەوز هەڵبژێرە.
لە یەک کاتدا تەنها نیو مۆز بخۆ، بە تایبەت ئەگەر لە نزیکەوە چاودێری وەرگرتنی کاربۆهیدراتەکانت دەکەیت.
مۆز لەگەڵ تەواوکەرە خۆراکیەکانی تر وەک گوێز یان ماستی کەم چەوری تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی ڕێژەی گلایسیمیک دابەزێت.
دوور بکەوەرەوە لە خواردنی مۆز بە سکی بەتاڵ، چونکە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی شەکر لە خوێندا. ئایا دەزانی خواردنی مۆز لە شەودا زیانی هەیە؟
چاودێری وەڵامدانەوەی جەستەت بکە دوای خواردنی مۆز بە بەکارهێنانی پێوەرێکی گلوکۆزی خوێن بۆ دیاریکردنی کاریگەرییەکانی
سوودەکانی مۆز کە نابێت پشتگوێ بخرێن
سەرەڕای هۆشدارییەکان، ناتوانرێت ڕەت بکرێتەوە کە مۆز ماددە خۆراکییە سودبەخشەکانی تێدایە، لەوانە:
یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات،
تەندروستی هەرسکردن بەرەوپێش دەبات و یارمەتی ڕێکخستنی مژینی شەکر دەدات.
ڤیتامین B6 و مەگنیسیۆم: ئەمانە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی تەندروستی دەمار و ماسولکەکان، ئەمەش گرنگە چونکە نەخۆشی شەکرە دەتوانێت کاریگەری لەسەر دەمارەكان هەبێت