پاکستان خستنەخوارەوەی 5 فڕۆکەی ڕافالی هیندی ڕاگەیاند

سوپای پاكستان ڕایگەیاند:” پێنج فڕۆكەی جەنگی هندستانیان خستووەتەخوارەوە كە فڕۆكەكان لە جۆری ڕافالی فەرەنسی بوون، سوپای هندستانیش ئامادەیی هێزەكانی ئاسمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاكستان نیشاندا

شارەزایانی سەربازی دەڵێن:” خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ڕافال كە دواین پێشكەوتنی بواری فڕۆكەوانی هندییە و وەك باڵادەستی سوپای هند نیشاندەدرا كە خاوەنی ئەو فڕۆكەیە ، خستنە خوارەوەی بەو ئاسانییە پێشهاتێكی نوییە.

سوپای پاکستان ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە پێنج فڕۆکەی هیندستانیان خستووەتە خوارەوە کە سێ فڕۆکەی ڕافالی فەرەنسی بوون، ئەمەش دوای زنجیرەیەک هێرشی هیندستان بۆ سەر خاکی پاکستان.

ژەنەڕاڵ ئەحمەد چاودری، وتەبێژی سوپای پاکستان وتی: سوپای پاکستان پێنج فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری خستە خوارەوە بۆ وەڵامدانەوەی دوژمن و بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

دڵخوازەكانتان