دوو وڵاتی خاوەن چەكی ئەتۆم جەنگ لە نێوانیاندا هەڵگیرسا
ترەمپ چی دەڵێت ؟
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا شەوی سێشەممە ڕایگەیاند، تازە گوێم لە هێرشەکانی هیندستان بۆ سەر پاکستان بووە و بە ئەو هێرشانە شەرمەزاردەكەم
ترەمپ گوتیشی :” هیوادارم شەڕی نێوان هیندستان و پاکستان زۆر بە خێرایی بوەستێت.
چی ڕوویدا؟
درەنگانی ڕۆژی سێشەممە چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە چەند شوێنێكی جیا لە پاکستان و کشمیر ڕویدا
هیندستان ڕایگەیاند كە ئەو هیرشەكانی ئەنجامداوە و بۆ لە ناوبردنی ژێرخانی تیرۆریستان بووە كە نۆ شوێنی سەرەكی كردۆتە ئامانج
پاکستانش ڕایگەیاند كە وەڵامی ئەو هێرشانەدەداتەوە
شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە دوای تەقینەوەکان لە شاری موزەفەر ئابادی پایتەختی کشمیری پاکستان کارەبا پچڕاوە.
حکومەتی هیندستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ماوەیەکی کەم لەمەوبەر هێزە چەکدارەکانی هیندستان ‘ئۆپەراسیۆنی سیندور’یان دەستپێکرد کە ژێرخانی تیرۆریستی لە پاکستان و جامو و کشمیری داگیرکراو لەلایەن پاکستانەوە کردە ئامانج، کە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر هیندستان پلانی بۆ داڕێژرا و جێبەجێ دەکرا”.
پاکستان دەڵێت:” ئەو ئامانجانەی لەلایەن هیندستانەوە بۆردومانکرابوون “مەدەنی” بوون و هیچ گروپێكی تیرۆرستی تێدانییە و ئەو هێرشانە دەسدرێژییە بۆ سەر خاكی پاكستان .
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو دراوسێی خاوەن چەکی ئەتۆمی دوای هێرشکردنە سەر گەشتیارانی هیندۆس هات لە کشمیر كە مانگی ڕابردوو ڕویداووە .
هیندستان پاکستانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پشت ئەو هێرشەوەیە کە بووە هۆی کوژرانی ٢٦ کەس، پاکستان ڕەتیکردەوە هیچ تێوەگلانێکی لەو هێرشەدا هەبێت و ڕایگەیاند، زانیاری هەواڵگریی هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە هیندستان پلانی هێرشکردنە سەر وڵاتەكەی هەیە