کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت. وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، “کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو”.

بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار بوو ئەمڕۆ، 7ی ئایاری 2024 کاژێر 10:00 ئەنجوومەنەکە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند، ئاگادارکراونەتەوە کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ناکرێت.

دڵخوازەكانتان