د.سالار عوسمان پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبردنی کتێبخانەی (کارێز)ی کەرکووک دەکات

ڕۆژی دووشەممە ٥ـی ٥ـی ٢٠٢٥ د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، پێشوازیکرد لە دەستەی بەڕێوەبردنی کتێبخانەی (کارێز)ـی شاری کەرکووک.

لە دیدارەکەدا، برەودانی زیاتر بە بواری ڕۆشنبیری و کەلتوور و فەرھەنگ و پاراستنی مێژوو و ناسنامەی کەرکووک وتوێژیان لەبارەوە کرا.

د.سالار عوسمان ئامادەیی و پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنیی بۆ ھەر ھەنگاوێک دووپات کردەوە کە ببێتە ھۆی بەرەوپێشچوونی زیاتری کتێبخانەی کارێز و ڕایگەیاند، خزمەتکردنی کەرکووک ئەرکی ھەموومانە و پێویستە لە ھەموو ڕوویەکەوە بە تایبەت لە بواری کەلتوور و فەرھەنگ و بوارەکانی ڕۆشنبیری و ئەدەب و ھونەر گرنگی تایبەت بە کەرکووک بدرێت.

دواتر، ستافی بەڕێوەبردنی کتێبخانەی کارێز، پێزانینی خۆیان بۆ بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پ.د.ک دووپاتکردەوە، لەپای ھەنگاوی بەردەوام و پشتیوانی و ھەوڵەکانی بۆ پێشخستن و برەودان زیاتر بە کتێبخانەی کارێز.

دڵخوازەكانتان