تەندروستیی سلێمانی: هیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانیدا نییە
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، “هیچ حاڵەتێکی گوماناویی تای خوێنبەربوون لە سنووری سلێمانی تۆمارنەکراوە”.
د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، راگەیاند، هیچ حاڵەتێکی گوماناویی تای خوێنبەربوون لە سنووری سلێمانی تۆمارنەکراوە
وتیشی، “ساڵانە لەکاتی بۆنەکاندا بەتایبەت جەژنەکان رێکار و رێنمایی تایبەت بۆ خۆپاراستن دەردەچێت بەتایبەت بۆ بەدووربن لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون”.
باسی لەوەشکرد، “پێویستە هاوڵاتییان خۆیان لە کڕینی گۆشتی مۆرنەکراو بەدووربگرن، هەروەها لەو گۆشتانەش کە لەسەر رێگاکان دەفرۆشرێن یان ئەوانەی لە دەرەوەی سلێمانی و هەرێمەوە هاوردەدەکرێن”.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، ئەوەشی وت، “پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی ئاژەڵیان هەیە پاک رایانبگرن و لەگەڵ ئەوەشدا پشکنینیان بۆ بکەن و بە دەستکێشەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن”.