سهرۆك كۆمار یاساى بهپارێزگابوونى ههڵهبجهى واژۆكرد
سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ئیمزا کرد و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاو بکرێتەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 29-04-2025، لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد. دواتر ئەو قەڵەمەی بڕیارەکەی پێ ئیمزا کرد، بە نوخشە ناسح، پارێزگاری بە وەکالەتی هەڵەبجەی دا.
نوخشە ناسیح بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، فەرمانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی بڕیارەکەی پێ ئیمزا کراوە، لەگەڵ خۆیان دەبنەوە هەڵەبجە و لە نێو مۆنۆمێنتی شەهیدانی پارێزگاکە هەڵی دەگرن، وەکوو یادوەرییەکی جوان و سەروەرییەک.
پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش دا “دوای 37 ساڵ، بۆ جاری یەکەمە لە دڵەوە دڵخۆش بووین و پێکەنین.”