شۆڕش ئیسماعیل: بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی دەستکەوتێکی گەورەیە
دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆنفڕانسێکی ڕێوڕەسمی ڕایگەیاندنی دەستپێشخەری ئامادەیی پزیشکی هێزەکانی پێشمەرگەی گوتی: بەرەوپێشچوونەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی وەزارەتی پێشمەرگە ڕادەگەیەنین.
شۆڕش ئیسماعیل دەڵێت: ئەم گەشەسەندنە پزیشکییە لە بواری سەربازیدا، سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
دەشڵێت: ئەم بەرنامە ئەلیکترۆنییە بۆ زانین و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی پزیشکییە لە سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا، هەڵسەنگاندنی سەرجەم چارەسەرە پزیشکییەکان ئاگاداربوونە لە هەموو ئەوحاڵەتانەی کە ناهەموار، ئاشتی، شەڕ، لەسەر یەکە سەربازییەکان و تاکی هێزی پێشمەرگە دێتە پێشەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، ڕاشیگەیاند “بە دیجیتاڵکردنی کاروباری پزیشکی پێشمەرگە، دەستپێشخەرییەکی گەورەیە نەک تەنیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵکو سەرجەم یەکە پزیشکییەکانی دیکەش سوودمەندبن لێی، سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە لەم بەرنامەدا ڕۆڵیان هەبووە. هیوادارم بیرۆکەی نوێیان هەبێت بۆ ئەوەی خزمەت بە پزیشکیی سەربازی بکات و ئێمەش وەک وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی دەکەین.”