وەزارەتی دارایی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە. 

ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا”.

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، رادەستکردنی لیستەکە لە کاتێکدایە، رۆژی یەک شەممەی رابردوو، “راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازار و راپۆرتی کۆتایی ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردراوە”.

هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 48 ملیار و 205 ملیۆن و 765 هەزار دینارییان لە داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا ناردووە.

دڵخوازەكانتان