سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی دۆخی سووریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

ڕۆژی سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە محەمەد ئەحمەد ئەلیەماحی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

 هەروەها لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.

دڵخوازەكانتان